واده‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ گه‌شتی عومره‌كاران دیاریكرا
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی بڕیاری دیاریكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له یه‌كی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ده‌كرابوو و واژووی عه‌بدولئه‌مری محه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی پرۆسه نیشتیمانییه‌كانی له‌سه‌ر بوو، دواجار رۆژی 28ی ئه‌م مانگه وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ عومره‌كارانی كوردستان دیاریكرا.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه، كه فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ عومره‌كارانی كوردستان بكه‌نه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ژماره‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خولی پێیان بده‌ن.