ترەمپ یەکەم دەرگای کۆشکی سپی بۆ بایدن کردەوە

بایدن سوپاسی دەکات

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، چیدی ئەو رێگری لە هاوکاری حکومەتەکەی بۆ جۆ بایدن ناکات تاوەکو دەست بە گواستنەوەی دەسەڵات بکرێت.

ترەمپ دەڵێت، بە تیمەکەم گوتووە، ئەوە بکەن کە دەبێت بکرێت.

لە وەڵامدا، جۆ بایدن ستایشی هەڵوێستی ترەمپ دەکات کە رێگا بە گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەدات.

ئەمەش لە دوای ئەوەی، بۆردی نوێنەرانی ویلایەتی مەشیگن، سەرکەوتنی جۆ بایدنیان بەسەر ترەمپدا راگەیاند.

پێشتر ترەمپ رەتیدەکردەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شکستی هێنابێت، بەڵکو ساختەکاریی بەهۆکاری شکستی دەزانی و سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بگۆڕێت.