تەقینەوەیەک مووسڵ خوێناویی دەکات

سێیەم تەقینەوەیە لەم هەفتەیدا

K24 – هه‌ولێر:

لە گەڕەکی مووسڵ جەدیدە کە دەکەوێتە بەری رۆژئاوای شاری مووسڵ تەقینەوەیەک لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو روویدا و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 25 کەس بوونە قوربانی.

چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی لە شارەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، تەقینەوەکە لەبەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا  لە شاری مووسڵ روویداوە و بەهۆیەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 دیکەش بریندارن.

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، سێ تەقینەوە لە مووسڵ روویداوە و بەهۆیانەوە چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.