حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد

هێزی پێشمه‌رگه‌یشی تێدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بڕیاریدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خه‌رج بكرێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی "سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی وردبینی بۆ دڵنیابوون له گه‌یشتنی مووچه‌ به‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق فه‌رمانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ده‌نگۆيانه‌شی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو،سەرەتا سوپاسى سەرۆكوزيرانی حكومەتى فيدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێكێكى ئەرێنييه. بەڵام بڕى مووچەى هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت 900 مليار ديناره و به سيستەمى ئێستاى پاشەكەوتەوە پێويستمان به 590 مليار ديناره، بۆیە هيوادارين بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنى مووچەى مانگانە.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ " سەرۆكى بانكى مەركەزى نامه‌ی بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى هه‌رێم ناردووه‌و ده‌ڵێت: "اطلاق راتب لشهر واحد لموظفي اقليم كردستان رواتب الاقليم عدا البيشمركة    281,724,634+ رواتب البيشمركة 35,815,831 = مجموع رواتب الاقليم مع البيشمركة    317,540,465

2. ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەى هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.

3.رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكى مەركەزى له هەولێر پارەكه رادەستى وەزارەتى دارايى و ئابوورى دەكرێت.

4.وەزارەتمان به راوێژ لەگەڵ سەرۆكايەتیى ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمى كوردستان دووشەممه و سێشەممه واته 19 و 20ی مانگ جگه له مووچەى وەزارەتى پەروەرده، بەردەوام دەبين له پێدانى مووچه و لەو بڕه پارەيه مووچەى وەزارەتەكانى تەندروستى، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهيدان و كەسوكارى شەهيدان و ئەنفالكراوان، زيندانيیانى سياسى، دارايى و رەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دواى نەورۆز تەواوى وەزارەتەكانى دیکە دابەشدەكەين.

5.پاش نەورۆز حكومەتى هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەيەك ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەيەى كه بەغدا دەينێرێ، هەروەها بە داهاتى ناوخۆ و داهاتى نەوت ليستى مووچه رێكبخرێتەوه. هەموو هەوڵێك دەخەينەگەڕ بۆ باشتركردنى بژێویى هاووڵاتيان و مووچەخۆران .