فه‌رمانبه‌ران له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ یه‌كپۆشی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن

سه‌رجه‌میان یه‌ك جۆر جلوبه‌رگ ده‌پۆشن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

لە بریارێکی سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارى یەکپۆشی لە جلوبەرگی سەرجەم فەرمانبەرانیدا، تا شێوازێکی فەرمی بدات بە دادگا و جیاکردنەوەیان لە ھاووڵاتیان کە سەردان دەکەن بەوەش لە رووی دارایی و کارئاسانی لە جێبەجێکردنی کاری رۆژانەیان سوودی دەبێت.

جیاواز لە رۆژەکانی پێشوو، سەرجەم فەرمانبەران بێ جیاوازی بە شێوازی یەکپۆشی دەستیانکرد بە ئەرك و کارەکانیان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ھاووڵاتیان، ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر بڕیارێكی سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی له‌مه‌ودوا ھەموو فه‌رمانبه‌رانی دادگا ده‌بێ پابەندبن بە پۆشینی یەکجۆر جلوبەرگ له‌ كاتی ده‌وامی رۆژانه‌یاندا.

ته‌واوی فەرمانبەران بە بڕیارەکە پابەندن و خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕن, پێیانوایە به‌م جۆره‌ جیاوازیان دەبێت لەگەڵ سەردانیکاران و ھاووڵاتیان کە رۆژانە سه‌ردانی دادگاكان ده‌كه‌ن, ھەندێك لە کارمەندانیش یەکپۆشی لە دامه‌زراوه‌ حکومییەکان و شوێنە فەرمییەکان بە پێویست دەزانن.

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بەمەستی کارئاسانی  بۆ ھاووڵاتیان و شێوازێکی فەرمی لە دادگاكاندا بڕیاری دا بە یەکپۆشی سەرجەم فه‌رمانبه‌ران, بریارەكه‌ جگه‌ له‌ ناو شاری سلێمانی، فەرمانبەرانی 11 قەزا و ناحیەش دەگرێتەوە کە سەر بە سەرۆکایەتیەکەن له‌ سنووری پارێزگاكه‌دا.