ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌در و نێچیرڤان بارزانی ئاشكراده‌بێ
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێیبه‌ری ره‌وتی سه‌در، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه حكومه‌تی داهاتووی عێراق نیشتمانی و وه‌ك باوك ده‌بێت بۆ میلله‌ت".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی میدیایی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/9/2018 موقته‌دا سه‌در و نێچیرڤان بارزانی له نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستی خێرا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به كار و ئه‌ركه‌كانی بكات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی داهاتوو وه‌ك باوكێك ده‌بێت بۆ میلله‌ت و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ناكات و بایه‌خ و گرنگی به ماف و خواسته‌كانی گه‌ل ده‌دات و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات و ره‌وش و گوزه‌رانی گشتی باش ده‌كات".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته پارێزگای نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردبوو، نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی و ھێزه سیاسییه‌كانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌و له راگه‌یێنراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه پارتی به‌ته‌نها چووه‌ته به‌غدا و ئه‌وانیش له زووترین كاتدا ده‌ست به راییكردنی كاره سیاسی و یاساییه‌كانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێچرڤان بارزانی بۆ نه‌جه‌ف پێش دوو رۆژه له‌و واده‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكردووه كه بڕیاره رۆژی 25/9/2018 به‌ڕێوه‌بچێت.