نزیكەی 200 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە كەركووك بە نیوەچڵی ماوەنەتەوە

پڕۆژەكانی كەركووك تەواو نەكراون

K24 - ھەولێر

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگدەیەنێت، نزیكەی 200 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە كەركووك تا ئێستا بە نیوەچڵی ماونەتەوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، تەنیا لە پارێزگای كەركووك 197 پڕۆژەی خزمەتگوزاری گەورە لە بوارەكانی كەرتی كارەباو ئاو و تەندروستی و پەروەردە، كە دەبوایە لەكاتی خۆیدا تەواو بكرابانایە پڕۆژەكان تەواو نەكراون، بێ ئەوەی ئاماژەی بەھۆكارەكەی بدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژەكان دراوە بە كۆمپانیا ناوخۆیی و بیناییەكان كە خۆی لە پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 600 قەرەوێڵەیی كە بڕی 170 ملیۆن دۆلاری بۆ تەخانكراوە، تا ئێستا تەواو نەكراوەو ھەروەھا پڕۆژەی ئاوی كەركووك كە نزیكەی 130 ملیۆن دۆلاری تێچووە بە نیوەچڵی ماوەتەوە، سەرەڕای چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای كەركووك لە ئێستاش تەواونەكراوە.