مه‌سرور بارزانی به‌هێز و خۆڕاگر بوو
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر خۆڕاگری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڕێكانی نه‌بوایه، ئه‌م حكومه‌ته رووخابوو، چونكه سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان توانیان ئیداره‌ی ره‌وشه‌كه بدرێت.
رۆژی (16ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری كوردستان24، یادگار فایه‌ق، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و قه‌یرانی سیاسی له عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆچوون و سه‌رنجه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو.
پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود بۆ پرسیاره‌كانی كوردستان24
كۆرۆنا
به‌داخه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر تیاچوو، ئینشه‌ڵڵا جێگه‌یان به‌هه‌شت بێت و ئینشه‌ڵڵا تووشبووه‌كانیش چاكده‌بنه‌وه. دنیای پێش كۆرۆنا و دوای كۆرۆنا جیاوازه. ئه‌م ماوه‌یه بواری به من دا، به‌رگی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م. كۆمه‌ڵێك نووسینیشم ئاماده‌كرد. له رووی كشتوكاڵیشه‌وه زیاتر ئیشم كرد و به‌رهه‌می زیاترمان هه‌بوو. په‌تاته و شووتیمان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌مان زیاد كرد. رۆژانه‌ش 20 كیلۆمه‌تر گه‌ڕاوم. له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، له په‌یوه‌ندیدا به‌رده‌وام بوومه، زیاتر به ته‌له‌فۆن. ده‌ریشكه‌وت پاراستنی مرۆڤ له هه‌موو شت گرنگتره. چونكه هه‌موو شت راگیرا له پێناو ته‌ندرووستی مرۆڤ. خۆپاراستن گرنگه. ئه‌م كۆرۆنایه ره‌نگه له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ریزبه‌ندی وڵاتان بگۆڕێت. ره‌نگه وڵاتێكی وه‌ك ئیتاڵیا له پێشه‌وه‌ی وڵاتان بوو، به‌ڵام كاره‌ساتی به‌سه‌ردا هات. له رووی په‌یوه‌ندیشه‌وه، جاران یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك دراو و یه‌ك سنووریان هه‌بوو، كه كۆرۆنا هات، سنووریان به رووی یه‌كدا داخست. چین یارمه‌تی ئیتاڵیای دا.
په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان
پێش كۆرۆنا، په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گه‌رموگوڕ نه‌بوو، كۆرۆناش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ساردبوونیان. هه‌موومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین، پێویسته به‌یه‌كه‌وه بین. له رووی ئیدارییه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌ین. له یه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مانین. پێم وایه هه‌ندێك شتی زاتی و ته‌سكبینی حزبایه‌تی لێده‌رچێت، ئێمه وه‌ك كوردستانی باشوور، ره‌نگه پانتاییمان زۆر نه‌بێت، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان له ئاستی به‌رپرسیارێتی ئه‌و خه‌ڵكه بن، له كوردستان هه‌ن. تا ئێستا له‌و ئاسته نین، ئه‌گه‌ر له‌و ئاسته بوان، ئێستا تووشی ئه‌م هه‌موو ره‌وشه نه‌ده‌بووین. دوێنی له به‌غدا خێزانێكی كورد ده‌كوژرێت، كه‌چی لێره خه‌ڵك په‌لاماری پێڵاو ئه‌دات ماچی بكات.
هاتنی كازمی
هاتنی كازمی ئاساییه بێت بۆ كوردستان، ئه‌ویش وه‌كو دراوسێیه‌ك بێت، من وه‌ك دراوسێ ده‌یبینم، به‌ڵام شێوه‌ی هاتنه‌كه‌ی، دوای سه‌ردانی بۆ دهۆك و بۆ ئۆردوگایه‌كی ئاواره‌كان، په‌لاماردان و دهستماچكردن ئاسایی نه‌بوو، رۆیشتنیشی بۆ ئیبراهیم خه‌لیل ئاسای نه‌بوو، چونكه چوونی به هێلیكۆپته‌ر و بردنی هێز و ته‌نانه‌ت بردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ئه‌وه په‌یامێك بوو، توركیا، واته ئه‌م سنووره له ده‌ستی منه. په‌یامێكیش بوو بۆ شیعه‌كان و عێراق، ئه‌وانه‌ی ناڕازین لێی، واته من بێ شه‌ڕ هه‌موو سنووره‌كانم هێناوه و راده‌ستی عێراقم كرده‌وه. ئه‌وانه په‌یامن. ئه‌وه‌ی ناسرووشتی بوو، ده‌یتوانی جارێكی دیكه سه‌ردانی ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه بكات، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه و به‌و پێشوازییه و په‌لاماردان و دهستماچكردنه نا.
خه‌ڵكی كوردستان داوای مافی خۆی ده‌كات. ئه‌مه خه‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌بێت چه‌ند ساڵه نه‌توانێت گه‌نمی خه‌ڵك بكڕێته‌وه و خه‌ڵك ناچار بێت ده‌ستی خه‌ڵك ماچ بكات. با خۆی بیكڕێته‌وه و بیكاته‌وه ئارد و بیداته‌وه خه‌ڵك. ئێستاش ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه گه‌نمی خه‌ڵك بكڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیكڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك ناچار ده‌بێت به ریشی سپییه‌وه په‌لاماری قۆندره‌ی كازمی بدات.
ده‌ستوور
كازمی به لادان له ده‌ستوور حكومه‌تی پێكهێناوه. به پێی ده‌ستوور ده‌بێت كوتله‌ی زۆرینه‌ی حكومه‌ت درووست بكات. به‌ڵام ناكۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌وی كردووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌ر بوونی كازمی نایاسایی و ناده‌ستوورییه. پێم وایه هیچ هێزێكی نییه بتوانێت شتێك له عێراق بكات. هه‌ڵیكوتایه سه‌ر حزبوڵڵا و ژماره‌یه‌كی ده‌ستگیركرد، به‌ڵام حزبوڵڵا چووه سه‌ر زیندانه‌كه و گیراوه‌كانی بردنه‌وه. پێم وایه ئه‌و هێزه‌ی نییه. به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان، یاخود هه‌ندێك لایه‌ن به فریادڕه‌سی ده‌زانن، پێم وایه فریای هیچ ناكه‌وێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
مێرگه‌پان
هاتنی كازمی و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مێرگه‌پان په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بووه. كه‌س پێی نه‌وتووین. ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆمار
ره‌نگه هه‌ر كه‌سێك بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت. كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت. كێشه به شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه جیابیته‌وه. كێشه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ كازمی ده‌ڕواته‌وه ده‌ڵێت كوردستان‌م خستووه‌ته سه‌ر عێراق، جیابوونه‌وه كۆتایی هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له عێراق به‌هێز بكات. ساده‌ترین شت، ژیانی خه‌ڵك، ئه‌و ئاماده‌بوو، مووچه‌ی خه‌ڵك بنێرێت بۆ مووسڵ و تكریت و ئه‌نبار، له سه‌رده‌می داعشدا، به‌ڵام دێت مووچه‌ی كوردستان ده‌بڕێت. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ر به عێراقین، ده‌بێت عێراق هه‌موو شته‌كان جێبه‌جێ بكات. ئێستاش ناتوانرێت شتی كۆنكریتی له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین. ئێستا مووچه تا سێ مانگی دیكه ده‌ده‌ین و داده‌نیشینه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ین..
كێشه‌كه له كوێیه
كێشه‌كه قه‌ناعه‌تی عه‌ره‌به له عێراقدا، عه‌ره‌ب له عێراق بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كورد ره‌وشێكی بۆ هه‌ڵكه‌وت، ئه‌مه‌ریكا هات و شتێكی ده‌ستكه‌وتووه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات و ده‌بێت كورد بگه‌ڕێندرێته‌وه شوێنی خۆی.
پێشتر كاتێك ره‌وشی عێراق خراپبوو، مالیكی و جه‌عفه‌ری ده‌هاتنه هه‌ولێر و حكومه‌تیان پێكده‌هێنا، كورد حكومه‌تی بۆ پێكدههێنان، به‌ڵام كاتێك حكومه‌تی عه‌بادی پێكده‌هێنرا، هه‌موو حزبه‌كان له گردی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه، داوایانكرد، نیو كاتژمێر بۆیان دوابخرێت، نیو كاتژمێر دوای نه‌خست بۆیان. مانای وایه تۆ هاوبه‌ش نیت له عێراقدا و حكومه‌تی پێكهێنا و دوو سێ پۆستی وه‌زاری هێشته‌وه. كورد به‌شداره له حكومه‌ت، به‌ڵام هاوبه‌ش نییه له عێراقدا. هه‌موو كورد ده‌بێت ئه‌وه بزانێت. عێراق وا مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ كورددا. چاره‌سه‌ری كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكرێت و نابێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌نه ئه‌نجام. یان ده‌بێت ئێمه ته‌سلیمی عێراق بین و بێته‌وه ئه‌م ناوچانه یان ئاماده نییه هیچت بۆ بكات.
كازمی و هه‌ڵه‌بجه
چوونی كازمی بۆ هه‌ڵه‌بجه، چه‌ند حاڵه‌تێكی هه‌یه، یه‌كه‌م پێشوازییه‌كه ئاساییه. به‌ڵام ههڵهبجهیهك عه‌ره‌ب كیمیایی لێدابێت و به كیمیایی ئه‌وان له‌ناو چووبێت، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یتوانی له هه‌ڵه‌بجه به‌ڵێن بدات و به زاره‌كی بڵێ ده‌یكه‌ینه پارێزگای نۆزده‌هه‌م و یان وه‌ك چۆن داوای لێبوردنمان له كوه‌یت كردووه، له هه‌ڵه‌بجه‌شی ده‌كه‌ین. نه‌ك هه‌ر به‌ڵێنی هیچ شتێكی نه‌دا، له سایتی خۆی ده‌ڵێت، چووینه قه‌زایه‌كی سه‌ر به سلێمانی و دڵنیام هیچ بۆ هه‌ڵه‌بجه ناكات. ره‌نگه به‌شێكیشی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه، چونكه ئه‌و ئیداره‌یه تا ئێستا ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان ژماره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان پێوه نییه. نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سنووره‌كان رێكبخه‌ن. هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌بجه دابڕن له شاره‌زوور و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه. رێگه‌یه‌كیان درووستكردووه و زه‌وی شاره‌زووریان وێرانكردووه، خه‌ڵكی شاره‌زووریان له هه‌ڵه‌بجه دابڕیوه. ئه‌ی شوێنه‌كانی دیكه. ئێستاش ده‌یانه‌وێت پردێك له "تۆقت" درووست بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می به‌گزاده‌كانی جاف، هاتوچۆی پێداكراوه له هه‌ڵبجه‌وه بۆ سه‌عدییه، پێم وایه ئه‌وه دابڕانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات. پێم وایه ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه فراوانتر بیر بكه‌نه‌وه. بناری سوورێن و هه‌ورامان و پێنجوێن و سه‌یدسادقیش هه‌یه و ده‌بێت په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بێت. ئێستا ئه‌وان به‌رپرسه‌كانیش ئۆتۆمبێلیان ژماره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێوه نییه. ناكرێت هه‌ڵه‌بجه داببڕێت له شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌ری. گۆڕینی رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، زیانی ئابووری ده‌بێت. ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن، پێنجوێن بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، ره‌نگه له‌به‌ر گومرگه‌كه‌ی سلێمانی نه‌یدات، ده‌كرێت داوای گومرگه‌كه‌ی نه‌كه‌ن. سنووری زۆر هه‌یه له نێوان هه‌ڵه‌بجه و ئێران و ده‌كرێت سوودیان لێ وه‌رگیرێت. خه‌ڵكی ناوچه‌كه باشتر ده‌زانن، پردی تۆقت به كامڵی هه‌ڵه‌بجه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه داده‌بڕێت.
مه‌سرور بارزانی خۆڕاگر بوو
كابینه‌ی نۆیه‌م كه دامه‌زرا، له یه‌كه‌م رۆژ راگه‌یه‌ندرا 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره. واته هاتووه‌ته سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی خاڵی. بودجه‌ی هه‌رێم بڕابوو، ئه‌م كابینه‌یه له‌گه‌ڵ درووستبوونیدا، فشاری خرایه سه‌ر چ له لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی، له ناوخۆ و له عێراقیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بوون. جگه له‌وه‌ش كۆرۆنای هاته سه‌ر، نه‌وت دابه‌زی بۆ حه‌وت هه‌شت دۆلار.
له‌و ماوه‌یه، توانی كۆمه‌ڵێك كار بكات، پێم وایه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات له راگه‌یاندن باسی بكات، وه‌ك كه‌ڕولاڵ نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر تێبگه‌یه‌نێت، راگه‌یاندن نه‌یتوانی خه‌ڵك تێبگه‌ینێت. به‌رپرس هه‌یه ده‌ڵێ له‌م ساڵه 3 مانگ پاره دراوه، راوێژكاره‌كانی حكومه‌ت بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چوار پێنج مووچه‌یه پاشه‌كه‌وته و ئێمه ئێستا له كابینه‌ی خۆمانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، چه‌ند مووچه ده‌ده‌ین، تا ئێستا حه‌وت هه‌شت مانگ مووچه دراوه، به‌ڵام كه ده‌وترێـت مووچه‌ی مانگی سێ ده‌درێت، خه‌ڵك وره‌ی داده‌به‌زێت، ئێستا مانگی نۆیه، مووچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌درێت، راسته كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دراوه، ره‌نگه له رووی فه‌نییه‌وه پێویسته ئه‌گه‌ر حكومه‌ت راوێژكاری هه‌بێت رێكی بخاته‌وه.
ئه‌و هه‌موو فشاره، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، له به‌غدا هه‌ندێك په‌یدا بوون، ده‌یانوت بكرێـته‌وه پارێزگا.
به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت، كاك مه‌سرور خۆی خۆڕاگر بوو، به هێز بوو، توانی له‌و هه‌موو ناخۆشییه ده‌رباز بێت، هاوڕێكانیشی له‌گه‌ڵی بوون، ره‌نگه به‌شێك له حزبه‌كه‌ی ناڕازی بوو، له حكومه‌ت و نیوه‌ی حزبه‌كه‌ی ناڕازییه له وه‌زیره‌كان، به‌ڵام وه‌زیره‌كان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیران خۆڕاگر بوون و دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانی و هاوڕێكانی نه‌بان، ئه‌و حكومه‌ته رووخابوو. چونكه فشاری ناوخۆی و ده‌ره‌كیت له‌سه‌ر بێت و كۆرۆنا هه‌بێت و نرخی نه‌وت دابه‌زی بێت و كۆمه‌ڵێك وه‌ك تابووری پێنج دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم بن و كۆمه‌ڵێك له ناوخۆ دژت بن و فه‌یسبووكت لێ پڕ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانی بێت شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بكات و كاره‌بای خه‌بات بكاته‌وه و له دهۆك ئیش بكات. پێم وایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێده‌كرا. چونكه ره‌وشی ئابوورییه‌كه و ره‌وشی ده‌روونیی خه‌ڵك خراپ بوو.
كێشه هه‌بووه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه مووچه بدرێت، دوو لایه‌ن رازی نه‌بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون پاره ببڕێت له خه‌ڵك به‌ڵام ناوی بنرێت چاكسازی. چاكسازی ئه‌وه‌یه 200 هه‌زار كه‌سه‌ی به نایاسایی دامه‌زراوه لابه‌رێت. بندیواره‌كان لاببرێن. هه‌بووه پێش نیوه‌ڕۆ كراوه به به‌ڕێوبه‌ری گشتی و دوای نیوه‌ڕۆ خانه‌نشین كراوه و خۆی له ئه‌وروپا بووه. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌ی حساب بكرێت، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌جمه‌ی دراوه‌تێ، ره‌نگه 30 ساڵی دیكه‌ش ته‌مه‌نی بێت ئه‌وه‌نده پله‌ی به‌رز ناكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاكسازی بكه‌یت، ده‌بێت ئه‌وانه سفر بكه‌یته‌وه. هه‌ردوو حزبه‌كه ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان هێناوه ده‌نگیان بۆ بده‌ن، ئێستا گیریان خواردووه به ده‌ستیانه‌وه مووچه‌یان ببڕن ده‌نگیان نادهنێت. ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكه زۆره‌كه‌یان دامه‌زراندووه، تووشی كێشه بوون و ناتوانن بیبڕن. ئه‌مانه بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ هه‌موو كه‌سێك.
بۆ نه‌توانین حكومه‌تی هه‌رێم دوای 29 ساڵ مووچه‌ی خه‌ڵك بدات، بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك رێكناخرێت؟ پێم وایه ئه‌مانه هه‌مووی حكومه‌ت لێی به‌رپرسه. حكومه‌ت جێبه‌جێكردنه. ده‌بێت بڕیار بدات و نابێت بترسێت له بڕیار. نابێت بترسێت له‌وه‌ی بڵێت سه‌دا 21مان بڕیوه.
سه‌دا 30ی مووچه ببڕن
پێشنیازێكم كرد و وتم سه‌دا 30 ببڕن و هه‌موو مانگێك مووچه بدرێت. كردیانه هه‌را، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه دژی قسه‌كانی من قسه‌یان كرد، كردیانه به دوو مانگ، یانی ده‌كاته سه‌دا 50ی بڕاوه، سه‌دا 21ی بڕاوه، واته سه‌دا 29ی ئه‌ده‌نێ. واته له 29ی ئه‌ده‌نه خه‌ڵك رازییه، من ئه‌ڵێم سه‌دا 30 پێ بده‌ن، ناڕازین، خه‌ڵكه‌كه تێ ناگات. ئێستاش ئه‌ڵێم له سه‌دا 40 ببڕن، به‌ڵام هه‌موو مانگێك بیده‌ن، نه‌ك دوو مانگ جارێك بدرێت، چونكه ئه‌كاته سه‌دا په‌نجا و سه‌دا 21ی لێ ببڕێت، سه‌دا 29ی ده‌مێنێته‌وه.
پارتی و یه‌كێـتی
په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات. په‌یوه‌ندیان خراپ بێت، ره‌وشی خه‌ڵك خراپ ده‌بێت. پارتی و یه‌كێتی هه‌تا ماون به‌یه‌كه‌وه رێكناكه‌ون. پارتی و یه‌كێتی به‌دیلی یه‌كترن. كامیان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وی دیكه ده‌سڕێته‌وه. له 1964ه‌وه شه‌ڕه، له 1977ه‌وه شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه، تا 1985 و 1986، به‌ره دامه‌زرا، له 1994 شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه. له یه‌كه‌م به‌یانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، "الاتحاد الوطنی لماذا" هه‌موو شتێكی تێدایه، ئێران و عێراق و توركیایان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه، نهفیرعامیان لێدا، به شه‌ڕ كۆتایی نه‌هات، یه‌كیان لاواز بوایه وڵاتان به‌هێزیان ده‌كرده‌وه.
په‌رله‌مان له مزگه‌وته‌كه‌ی داره‌به‌ن
له كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا بڕیاری 686 هه‌بوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یوت ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی كۆنه‌بنه‌وه و په‌رله‌مان نوێ نه‌كه‌نه‌وه، شه‌ڕ بوو، پرۆگرامه‌كه راده‌گرین. به یه‌ك سه‌عات، رۆژێك خۆم له‌وێ بووم، وتیان پێشمه‌رگه‌ی ئێوه بێن بۆ پاسه‌وانی، چووینه مزگه‌وته‌كه‌ی داره‌به‌ن، كورسی كڵێسه‌ی عهنكاوهمان برد، به 11 ده‌قه كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا 75یان پێ بوو، ساڵێكیان تازه كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه بوو، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان ده‌یدا به‌شیان ده‌كرد. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هاته پێشه‌وه، پرسی عێراق هاته پێشه‌وه، ئاشتییه‌كه ده‌ستیپێكرد، بانگیان كردن بۆ ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه مام جه‌لال، عێراقی لا گرنگ بوو، به تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری لا گرنگ بوو، له‌گه‌ڵ شه‌خسی كاك مه‌سعود پێكه‌وه رێككه‌وتن، مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه. رێككه‌وتن كوردستان ته‌سلیم كاك مه‌سعود بكرێت و به‌غداش ته‌سلیمی مام جه‌لال بكرێت و ئه‌م رێككه‌وتنه توانی ئاهێك به به‌ر خه‌ڵكدا بهێنێته‌وه و كورد ده‌ستكه‌وتی باش به ده‌ست بهێنێت و كورد توانی ببێته ریشسپی له عێراق و ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان كاك مه‌سعود و مام جه‌لال و پارتی و یه‌كێتی بوو، ئه‌مه واقیعێكی راسته و هه‌یه و تا نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال به‌رده‌وام بوو، عێراق رۆژ به رۆژ به‌هێز بوو، كه به‌هێز بوو په‌شیمان ده‌بێته‌وه. ره‌وشی ناوخۆش وای لێهات، له كۆبوونه‌وه‌ی 23ی حوزه‌یران، یه‌كێتی یه‌ك فرسه‌تی بۆ رێككه‌وت، پارتیان كرده ده‌ره‌وه، خۆ پارتی و یه‌كێتی شه‌ریك بوو، یه‌كسه‌ر كاتێك یه‌كێتی زانی پارتی ره‌وشی خراپه و لایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگن له‌گه‌ڵی پارتیان كرده ده‌ره‌وه له ناو هه‌ولێر، كه حكومه‌ت و پۆلیس و ئاسایش هی ئه‌وانه، هه‌موویان له ده‌وری ژووره‌كه ئه‌سووڕانه‌وه و ئه‌وان له ژووره‌وه بڕیاری خۆیان ئه‌دا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا له حكومهتێكدان. ئه‌یانوت پێشمه‌رگه بۆ یه‌كناگرێته‌وه، من ده‌موت ئێستا مه‌منوونم ئێستا له شه‌ڕی داعشدا، فه‌رمانده له پارتی و جێگری له یه‌كێتی له جه‌بهه‌ن و باوكیان شه‌هیدی شه‌ڕی ناوخۆیه ئه‌وه زۆریشی زیاده، ئێستا پێكه‌وه‌ن له حكومه‌تدا خوا ده‌ست به باڵیانه‌وه بگرێت. ئه‌وان یه‌كیان قبوڵ نییه. مادام پێكه‌وه له حكومهتێكدان هه‌نگاوێكی باشه. یه‌كێتی و پارتی ده‌توانن، به یه‌ك رۆژ چاكسازی بكه‌ن. ته‌نیا ئه‌و دوو حزبه، واز له‌وانی دیكه بهێنن. به‌ڵام ناكرێت بۆیان چونكه 200 هه‌زار كه‌سیان دامه‌زراندووه. هه‌ن له شه‌ڕی عێراق و ئێران كوژراوه، كراوه‌ته شه‌هید. ئێستا ناتوانن به منداڵه‌كانی بوترێت وه‌ڵا باوكت شه‌هید نییه، یان باوكت پێشمه‌رگه‌ی دێرین نه‌بووه، ئه‌مه ئاسان نییه. باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، له شه‌هیده‌وه بیكه به هاووڵاتی و مووچه‌ی به‌رێت، عه‌میده بیكه به ملازمی یه‌كه‌م، ئه‌كرێت شتێكی وا بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ردووكیان بیانه‌وێت به یه‌ك رۆژ ده‌یكه‌ن.
ئه‌رده‌ن
له ئه‌رده‌ن بووم، كه‌سێك زۆر مناقه‌شه‌ی ئه‌كرد له‌گه‌ڵم و كوردی به ئیسرائیلی ده‌زانی، كه هه‌ڵساین باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلم پیشاندا وتم ئه‌مه هی كێیه؟ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیلن، به‌ڵام دێن موزایه‌ده به‌سه‌ر ئێمه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌وه ده‌بینین، هه‌ر ده‌وڵه‌تیانه سه‌ریان شۆڕ ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئێستا ئیسرائیل به‌سه‌ر ماڵی خوادا ده‌چێت بۆ به‌حره‌ین.
كه‌ركووك
حه‌ز ده‌كه‌م راستییه‌كه بڵێم، تا كورد ماوه پێشمه‌رگه ناچێته‌وه كه‌ركووك، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت. مه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره رووبدات وه‌ك راپه‌ڕین و رووخانی سه‌دام. كورد له ده‌وروبه‌ری خانه‌قینه به‌ڵام ناتوانێت بچێته ناوی.