وەزارەتی ناوخۆی عێراق بیانوو بە ئەفسەرە گەڕاوەكانی كەركووك دەگرێت

داوایان لێدەكات چەك و ئۆتۆمبێلەكان رادەست بكەنەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نووسراوێك كە دەست كوردستان24 كەوتووە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەك و ئۆتۆبێل كە پێشر بۆ رایكردنی كاروبارەكانیان دراوە بە ئەفسەرە كوردەكانی كەركووك لە دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ لێیان وەردەگیرێتەوە.

دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی كەركووك و خورماتوو، ژمارەیەك لە ئەفسەر و پلەدارانی پۆلیس كەكووكیان جێھێشت و لە ھەولێر و شارەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوون، دوای ماوەیەك حكومەتی عێراق داوای لەو ئەفسەرانە كرد بگەڕێنەوە سەر دەوامی خۆیان، بەڵام دوای گەڕانەوەیان ئێستا داوا كراوە كە چەك و ئۆتۆمبێلەكانیان رادەست بكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە كەركووك بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو ئەفسەرانەی كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن و گەڕاونەتەوە كەركووك، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەر رۆژە و بیانوێكیان پێدەگیرێت".