حكومه‌تى هه‌رێم: دوو مووچه‌يى ناهێڵين

مووچه‌ خۆری شایسته‌ و مووچه‌ خۆری ناشایسته‌ له‌یه‌كتر جیاده‌كرێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پێدانی مووچه‌ی هاووڵاتیان ده‌ست به‌ چاكسازی له‌ لیستی مووچه‌خۆراندا بكات.

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ كوردستان 24ى راگه‌یاند، مووچه‌ خۆری شایسته‌ و مووچه‌ خۆری ناشایسته‌ له‌یه‌كتر جیاده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن دوو مووچه‌ و یان سێ مووچه‌ بێت، ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ بۆ ده‌هێڵدرێته‌وه‌.