ئاسايشى ههولێر: سۆران عومهر بێ رێزى به كارمهندانى بازگهى ئاسايش كردووه
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر سەبارەت بە رووداوەكەی بازگەی پردێی نێوان پەرلەمانتاران سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح لەگەڵ كارمەندانی بازگەكە رایدەگەیەنێت، كارمەندانی بازگەكە بە ئەركی خۆیان ھەستاون، بەڵام سۆران عومەر بێڕێزی پێكردوون و دەمانچەی لێڕاكێشاون، دەشڵێت ھەموو كەسێك دەتوانێت بێتە ھەولێر چونكە ھەولێر شاری ھەموو كوردێكە.