کوردستان24 زانیاریی ورد لە بارەی هەڵاتووهكانی داعش لە باغوز ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
كوردستان24 لە رووماڵی تایبەتیدا بۆ شەڕی نێوان ھەسەدە و چەكدارانی داعش لە دێرزوور، لایەنە جیاوازەکانی جەنگ دەردەخات.
پرۆسەی گواستنەوەی خەڵكی سڤیل لە باغوزی دوا پێگەی داعش بەردەوامە، لە سێ رۆژدا زیاتر لە 5 ھەزار سڤیل لە شارۆچكەكە ھێنراونەتە دەرەوە و خۆیان گەیاندۆتە ناوچە ئارامەكان، لەنێو ئەو سڤیلانەشدا، ژمارەیەكی زۆریان بنەماڵەی چەكدارانی داعشن.
ژنێكی هەڵاتوو دەڵێت، ئەو لە فەڕەنسا ھاتووە و چۆتە نێو داعش و باوەڕیان بە دەوڵەتی ئیسلامی ھەبووە.
بەشێکی زۆر لە هەڵاتووهكان بیانین و هێشتا پاڵپشتیی داعش دەکەن و کاریگەریی رێکخراوەکەیان هەر لەسەرە.
پەیامنێری کوردستان24 لە دێرلزوور ئاشکرای کردووە، لە نێو هەڵاتووهكاندا ژمارەیەک منداڵی ئێزدی هەن، كه کوردییان لە بیر چۆتەوە.
تاکو ئێستا جەنگ لە گوندی باغوزی سووریا بەردەوامە و بە هۆی زۆری ژمارهی هاووڵاتیی سڤیل لە ناوچەکە، پرۆسەی شکستهێنان بە داعش هێواش بۆتەوە، بەڵام تا دێت هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سەرکەوتنی یەکجاریی نزیکتر دەبنەوە.