تيلرسن: هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ريكس تيلرسن، رايگه‌ياند، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌بار ده‌بات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا كوه‌يتيه‌كه‌ى ئه‌نجاميدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: "ره‌وشى عه‌فرين كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تى ئێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له باكوورى سووريا ده‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر هێزێكى كوردى له ناوچه‌كه‌وه رووبكاته عه‌فرين".
گوتيشى: "له‌و بڕوايه‌دام گرنگه توركيا د‌رك به‌و راستييه بكات، كه هێرشه‌كانى كاريگه‌ريان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌سه‌ر داعشدا ده‌بێت".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى گوت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م، پێويسته سه‌رنجى زياترمان له‌سه‌ر داعش بێت".
بڕياره رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.