رونکردنەوەیەك لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، گوایه وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌زامه‌ندی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قوتابیخانه‌یه‌ك به ناوی "ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان" بكرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمڕۆ شەممە ، 6 ی6 ی 2020 ، خێزانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری پەروەردەی رەزامەندی نەداوە قوتابخانەیەك بە ناوی خوالێخۆشبوو (رەوەند جەبار فەرمان) ـەوە بکرێته‌وه، بۆ بەرچاوڕونی ئەو خانەوادەیه و هەموولایەك:
1ـ تا ئەمڕۆش هیچ نووسراوێکی فەرمی و نووسراوی نافەرمی و تەنانەت داواکارییەکی نووسراو لەوبارەیەوە نەگەیشتووە نه به وەزیری پەروەردە و نە بەوەزارەتی پەروەردە، تەنها بەتەلەفۆن لە دۆخی کەرەنتینە ئەم بابەتە بە وەزیری پەروەردە گوتراوە، کە ئەو خانەوادەیە دەیانەوێت کارێکی وا بکەن، وەزیری پەروەردەش ئەم بابەتەی رەت نەکردووه‌تەوە و ئاماژەی بەوەداوە، پاش تەواوبوونی دۆخی کەرەنتینە بڕیاری لێبدرێت و لە ئێستادا دەوام هەمووی راگیراوە.
۲ـ بۆ زانیاری هەموو لایەك، دەسەڵاتی ناونانی قوتابخانە لای وەزیری پەروەردە نیە.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
H.B