هاووڵاتییان داوای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان له كاندیدان ده‌كه‌ن
K24 - ھەولێر
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، گفتوگۆ و قسه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیانیش بووه‌ته بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، به ساڵاچووانیش له‌گه‌ڵ په‌رۆشیان بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كان، داواكارن له‌و كاندیدانه‌ی ده‌گه‌نه په‌رله‌مان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه له بیری نه‌كه‌ن.
وەستا حەیدەر، مرۆڤێكی بەساڵاچووی دانیشتووی ھەولێرە ئەو بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی كوردستان و عێراق كردووە و دەڵێ: "لە ھەڵبژاردن ھاووڵاتی دەنگ بە كاندیدێك دەدات و متمانەی پێدەبەخشی، دەبێ ئەویش بەڵێنەكەی جێبەجێ بكات، چونكە پێشتریش كاندید ھەبووە بەڵێنی داوە و جێبەجێ نەكردووە".
جگە لەوەی خەڵك داوای جێبەجێیكردنی بەڵێنەكان لە كاندیدەكان دەكەن، ھاوكات داوای یەكھەڵوێستی لایەنەكان و رێكخستنەوەی ناوماڵی كورد دەكەن. لەوبارەوە وەستا حەیدەر گوتی: "ھیوادارین حزبە كوردییەكان یەكدەنگ و یەكڕیزبن، چونكە كاتێك ئەوان پەرتەوازەدەبن كاریگەری راستەوخۆی لەسەر خەڵك دەبێت".
كاندیدێك بەڵێن دەدات ئەگەر لە ھەڵبژاردن دەربچێت، لە خولی داھاتووی پەرلەمان كار بۆ بەساڵاچووان بكات.
محەمەد بازیانی، کاندیدی لیستی بەرەو ئیسلاح بە كوردستان24 گوت: "مرۆژ كە تەمەنی گەیشتە سەرووی 60 ساڵ، پێویستە خزمەتی زیاتری بكرێت، ھەوڵدەدەم لەناو پەرلەمان نوێنەری راستەقینەی ئەوان بم، ھەر كارێكم پێبكرێت بۆ بەساڵاچووان بیكەم، چونكە ئەوان پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەی زیاتر ھەیە".
بەڵێن و درووشمەکان وەك ھەموو جارێك زۆرن، ھەر قەوارە و کاندیدێك دەیەوێت زۆرینەی دەنگی دەنگدەران بۆ خۆی ببات، ھاووڵاتیانیش چاوەرێن ئەو بەڵێنانەی لە بانگەشە پێیان دەدرێت، دوای بانگەشە چەندی جێبەجێ دەکرێت.
ھ.م