پارتی و یه‌كیتی و گۆڕان دوا رێككه‌وتنیان واژۆ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی و گۆڕان، کۆببنەوە و رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ، واژۆ بکەن.
بزووتنەوەی گۆڕانیش رەتی دەکاتەوە داوای هەموارکردنەوەی رێککەوتنی حزبەکەیانی لەگەڵ پارتی کردبێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه رێککەوتنی نێوانیان وەك خۆی جێبەجێ دەکرێت. سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانیش دەڵێت: "رازیبوونی حزبەکەیان بە زیادکردنی جێگرێك بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبێت دەنگی زۆرینەی جڤاتی گشتیی و نیشتمانی بە دەست بهێنێت".
مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا هه‌موو رێككاره‌كان كۆتایی بێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داواكاریی یه‌كێتی، جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا جەمالی حاجی محەممەد، سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران ره‌تی ده‌كاته‌وه بزووتنەوەكه‌یان داوای ھەموارکردنەوەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیدا کردبێت و ده‌ڵێت: "به‌ر له هه‌ر حزبێك، بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت، ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌و چونكه پارتی یەکەم ھێزی سیاسی بووه، بۆیە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ دەکەین".
ناوبراو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئەگەر بزووتنەوەکەیان رازی بێت بە زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی ھەرێم، ئه‌وا پێویستە دەنگی زۆرینەی جڤاتی گشتی و نیششتمانیی گۆران، بەدەست بھێنێت.
تێپەراندنی پێشنیازی کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم، تەنیا لەسەر واژۆی کۆتایی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت، هه‌روه‌ها رازیبوونی گۆران بە زیادرکردنی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی ھەرێم، ماوەتەوە، ھەوڵیش دەدرێت، پێش کۆتایی ئەم مانگە، بە لایەنی کەم بابەتی سەرۆکایەتیی ھەرێم و ھەڵبژاردنی سەرۆك بۆ ئەو دامەزراوەیە کۆتاییپێ بێت.
H.B