به‌ڤیدیۆ.. كوردستان24 ورده‌كارى كوژرانى دايك و كوڕێك و دانپێدانانى بكوژه‌كانيان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر دوای كه‌متر له 72 كاتژمێر توانیان بكوژانی ئه‌و دایك و كوڕه ئاشكرابكه‌ن كه‌له كانی قرژاڵه‌ى نزیك هه‌ولێر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژرابوون.
بكوژه‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و بۆ كوردستان24 باسی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌كه‌ن.
بینه‌رانی كوردستان24یش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 11 ئه‌مشه‌و له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك بڵاوده‌كرێته‌وه و زانیاری ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته ڕوو.