"لە چەند رۆژی داھاتوودا رووداوی گەورە لە عێراق روو دەدەن"

بسەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لەسەر داوای لایەنە سیاسییەكان بوو
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی، سەردانی بەغدا دەكات و لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق باس لە پرۆسەی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور دەكات. بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت "لە چەند رۆژی داھاتوودا رووداوی گەورە لە عێراق روو دەدەن".

شوان محەمەد، بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا بە كوردستان24ی راگەیاند: "سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك بارزانی لەسەر داوای زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە و بوونی بارزانی لە بەغدا و پاڵپشتیكردنی لە كابینەی نوێ، ھێزێكی مەعنەوی گەورەیە".

گوتیشی: "لە دوو رۆژی داھاتوودا لە عێراق رووداوی گەورە روودەدەن".