یه‌كه‌م راگه‌یاندنكار له عێراق به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق، مردنی راگه‌یاندنكارێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
ئه‌حمه‌د نه‌سیم، ئه‌ندازیاری ده‌نگ بوو له كه‌ناڵی "عه‌هد" كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو، گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه و خرایه ژێر چاودێری، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020 گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، زیاتر له 20 كارمه‌ند و راگه‌یاندنكاری كه‌ناڵه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، كه له به‌رپرسی شۆفێرانی كه‌ناڵه‌كه‌وه گرتوویانه.
تا ئێستا له عێراق، 9 هه‌زار و 846 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 573 تووشبوو چاره‌سه‌ركراون و 285 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئ. م