ڤاڵڤێردی یاریزانه‌كانی له مه‌ترسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاگادار كرده‌وه
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، مه‌ترسی خۆی به‌رامبه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئاستی یانه‌ی جیرۆنا ترساندوویه‌تی، ده‌شڵێت: زۆر ترسم له‌وه‌یه كاتێك به گۆڵێك دواده‌كه‌وین و حه‌زیشم له ریمۆنتادا نییه.
ڤاڵڤێردی له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی جیرۆنا بترسێن و یارییه‌كه‌ش به ئاسان وه‌رنه‌گرن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمان پێكردووه، به‌ڵام ئه‌مه جارێ سه‌ره‌تای وه‌رزه و ده‌مانه‌وێت سبه‌ش یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه، ده‌شزانم ئه‌ركمان سه‌خته، چونكه جیرۆنا تیپێكی مه‌ترسیداره و ئه‌وان هیچ شتێكیان نییه تا بیدۆڕێنن، به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانیان مه‌ترسیدارن، له ڕووی به‌رگری و ناوه‌ندیشه به باشی ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
راهێنه‌ری بارسا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆر نیگه‌ران ده‌بێت كاتێك تیپی به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن ده‌كات، گوتیشی: رقم له ریمۆنتادایه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بارسێلۆنا و جیرۆنا له ئه‌مریكا، ڤاڵڤێردی گوتی: هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه و ئاگادار نیم كه یاری گه‌ڕانه‌وه له میامی ده‌كرێت یان نا.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئاستی تیپی وه‌رزی رابردوو و ئێستامان نییه، چونكه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به یه‌ك ئه‌نداوه و به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌ه‌جه‌نگن.
ڤالڤێردی : وەرزی رابردوو بە شێوازی ٤-٤-٢ یاریمان دەکرد بەڵام ئەم وەرزە بەھۆی بەشداری کردنی دیمبلی بە شێوازی ٤-٣-٣ یاری دەکەین ، ئینێستا رۆشت بۆیە دەبێت زیاتر لەسەر ئەو شێوازە یاری بکەین بە ٣ ھێرش بەر
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی عوسمان دێمبلی شێوازی یاریكردنی گۆڕیوه، وه‌رزی رابردوو به‌هۆی ئه‌ندرێس ئینیێستا به پلانی 4 ـ 4 ـ 2 یاریمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی دێمبلی شێوازه‌كه‌مان بۆ 4 ـ 3 ـ 3 گۆڕی، چونكه به‌هۆی دێمبلی پێویسته به 3 هێرشبه‌ر یاری بكه‌ین، چونكه ئه‌و بۆ ئه‌و پلانه زۆر گونجاوه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئاستی دێمبلی شۆكی نه‌كردووم، چونكه دێمبلی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و داهاتوویه‌كی پڕشنگدار چاوه‌ڕێی ده‌كات.
له باره‌ی ئاستی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه، ڤاڵڤێردی ڕه‌تی كرده‌وه قسه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م یانه‌یه بكات، گوتیشی: له راستیدا من چاودێری ئاستی ریال ناكه‌م، بۆیه ناشمه‌وێت شرۆڤه‌ی ئاستی ئه‌و یانه‌یه بكات، ته‌نیا ئه‌وكاتانه سه‌یری ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م، كاتێك له كلاسیكۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، بۆیه هه‌مووكاتێك 3 رۆژ پێش یارییه‌كه سه‌یری خاڵی به‌هێز و لاوازی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م.
ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه متمانه‌ی ته‌واوی له لویس سوارێز هه‌یه و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات، به‌ڵام له باره‌ی ڤیدال، راهێنه‌ری هیچ دڵنیاییه‌كی نه‌دا.
ڤاڵڤێردی گوتی: تا كۆتایی راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ ناتوانم له به‌شداریكردنی ڤیدال دڵنیا بم، ئه‌و راهێنانه‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی ده‌كات و پێویستمان به‌م یاریزانه ده‌بێت، چونكه وه‌رزێكی دوور و درێژ له پێشمانه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی كۆتینهۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه سوودێكی زۆر به بارسا ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت: كۆتینهۆ قاچێكی چه‌پی جادوویی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به دوای بۆشایی دا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و میوانداریی جیرۆنا ده‌كات، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه بارسا به نیوده‌رزه‌ن گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.