كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌ی به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/3/2018 لیژنه‌ی وردبینی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاندووه: "له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
ڤیان جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاندووه: "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده خه‌رج ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌تا ئێستا نازانین شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌كه چۆنه كه حكومه‌تی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كات، به‌ڵام لیژنه‌ی وردبینی ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه پاره‌كه دیاریكراوه‌و به‌مزووانه مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت".
ڤیان جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ كێشه و گرفتێكی گه‌وره له لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستیدا نییه، به‌ڵام هه‌ندیك سه‌رنجی كه‌م هه‌بووه‌و دوای خه‌رجكردنی مووچه‌كه ئه‌وانه‌یش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
یه‌كه‌مجار نییه به‌غدا پرسی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی ده‌ورژێنێ و دواجار حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی سیشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆنگره‌ی میدیایی هه‌فتانه‌یدا گووتی: "پێش نه‌ورۆز مووچه‌كه ده‌نێرین و فڕۆكه‌خانه‌كانیش به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدراوه‌و قسه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ناردنی مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان بووه".