ئێران گه‌شتكردن له زانايانى سوننه قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
زانای ئایینی سوننە مەزهەب و وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری زاهیدان سه‌ر به پارێزگای سيستان و بلوچستان له باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیلزه‌هی ره‌خنه‌ی له بڕیاری دەسەڵاتدارانی ئێران گرت بە سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردن بەسەر ژمارەیەک زانای سوننە مەزهەب.
له وتارێكیدا، كه له ماڵپه‌ڕی "Sunnionline" بڵاوكراوه‌ته‌وه، عەبدولحەمید ئیسماعیلزه‌هی كاردانه‌وه‌ی پیشانداوه له‌باره‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنه‌ی له‌سه‌ر زانایانی سوننە مەزهەبی وڵاته‌كه‌ی دانراوه.
عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیلزه‌هی گوتی: "مافی هاووڵاتییه له‌ناو وڵات‌دا به ئازادی گه‌شت بكات. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له هاووڵاتییه‌ك بكات كه ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ پارێزگایەکی دیكه بكات. ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك".
ئیسماعیلزه‌هی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سوننه‌كانی ئێران هیچ داواكارییه‌كیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نییه و گوتی: "هه‌ر جۆره بڕیارێك له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بدرێت په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز قبووڵی ئه‌و كارانه ناكه‌ین كه پێشێلكارین به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و پێمانوایه، كه پێویسته ئه‌وانه چاكبكرێن و هه‌ڵبگیرێن".
وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری زاهیدان سه‌ر به پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، باسی له‌وه كرد كه ده‌ستووری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئازادی بیروباوه‌ڕ كردووه‌ته‌وه و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه له باوه‌ڕی كه‌سی دیكه بكۆڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساكانی وڵات گه‌ره‌نتی ئازادییه‌كانی باوه‌ڕیان كردووه.
ئیسماعیلزه‌هی كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی سوننه له ئێران هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه رێگه‌ی پێنه‌درا سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه رێگری له ئیسماعیلزه‌هی و ژمارەیەک رابەری سووننە مەزهەب ده‌گیرێت جگه له تاران سه‌ردانی پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ