مه‌ترسییه‌كی نوێی ئامێره زیره‌كه‌كان دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌مه‌ریكی مه‌ترسیه‌كی نویێیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به ئامێره زیره‌كه‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژی رۆژانه‌وه هه‌یه.
زانایانی زانكۆی سان فرانسیسكۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، كه پشتبه‌ستنی مرۆڤ به ئامێره زیره‌كه‌كان، كه ساڵ به‌ساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان فراوانتر ده‌بێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به دڵخۆشی نه‌كات و هه‌میشه نیگه‌ران و راڕا بێت.
توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه دووپاتیان كردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن، په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌مارگیر‌ی توڕه‌یی له مێشكیان گه‌شه ده‌كات و وه‌ك هه‌مان ئه‌و كه‌سانه ئاڵوده ده‌بن، كه مادده هێوركه‌ره‌وه‌كان به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ك زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه ئه‌و ئاڵوده‌بوونه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌ك له‌سه‌ر 135 قوتابی زانكۆ وه‌رگیراوه، كه بۆماوه‌یه‌كی دوور و درێژ مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنن، ده‌ریخستووه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن و ئه‌و راستییه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه، كه به‌سه‌ربردنی كاتێكی درێژ له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له په‌یوه‌ندی نازاره‌كی داببڕێت، وه‌ك ئاماژه‌كانی روخسار و زمانی جه‌سته‌یی و هوونه‌ره‌كانی گفتوگۆ.
دواجار تیمی زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئامۆژگاری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و، بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆگری كه‌س و كار و هاوڕێكانی بن، به‌و مه‌رجه‌ی له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌كانیان، ده‌ست له ئامێره زیره‌كه‌كان هه‌ڵگرن، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ستی ته‌نیایی و نه‌خۆشییه ده‌روونییه ده‌مارگیرییه‌كانیاندا زاڵ بن.
H.B