محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: پێویستمان به ریفراندۆمێكی دیكه نییه.. پێشتر بڕیاری خۆمانداوه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "ده‌مانه‌وێ ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابڕ‌ێژین و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گیروگرفته‌كانی هه‌رێم بكه‌ین و بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان بكه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ی حاجی مه‌حموود له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریی بانگه‌شه‌ی لیستی حزبه‌كه‌ی "لیستی سه‌رده‌م" بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له شاری سلێمانی هاتوون و له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقیش دووپاتیكرده‌وه: "پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئیستیحقاقی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌رچه‌نده پێشتر پۆسته‌كان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان دابه‌شكرابوون، به‌ڵام ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه، كه سه‌رده‌می 50 به 50 بوو و ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌په‌رله‌مان به‌شدارن و هه‌ركامێك له‌و حزبانه ئه‌گه‌ر نیازی بێت، ده‌توانێت كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆیه شیعه رازی نابێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار به سوننه بدات، چونكه له كوده‌تا ده‌ترسن".
سه‌باره‌ت به ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، كه ته‌نیا دوو رۆژی ماوه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا تێپه‌ڕێت و له 25ی ئه‌یلولی 2017 خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 93% ده‌نگی به‌ڵێی پێدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود دووپاتیكرده‌وه، "گه‌لی كورد به درێژایی مێژووه‌كه‌ی كه بۆ به‌ر له 2718 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ریفراندۆمی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، بووه‌ته ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌داهاتوودا و له‌كاتی گونجاو پێویستمان به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه نییه، چونكه پێشتر بڕیاری خۆمان له‌مباره‌یه‌وه داوه".
H.B