ته‌نيا بۆ ئافره‌تان
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ران گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى داوا له ئافره‌تان بكه‌ن، هه‌تا پێيان ده‌كرێت و بۆ هه‌ميشه‌يى ده‌ستبه‌ردارى ستيان بن، به‌و پێيه‌ى ده‌ركه‌وتووه، به‌ستنى ستيان، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى ئافره‌تان درووست ده‌كات و باشتر وايه لانيكه‌م له شه‌ودا لاى به‌رن.
شاره‌زا له زانستى تايبه‌ت به مه‌مك، (سيت رانكين) رايگه‌ياند، زۆر گرنگه شه‌وان بۆ خه‌وتن، ئافره‌تان ستيان نه‌به‌ستن. چونكه به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر گرێى ليمفاوى له جه‌سته‌ى ئافره‌تدا.
ئه‌و شاره‌زايه ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌و ستيانانه‌ش كه توند نيين ده‌كرێت رێگر بن له خولى سوڕانى شله‌ى ليمفاوى و ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌وكردنى به‌رده‌وام.
رانكين، رێنمايى ئافره‌تان ده‌كات له ماڵه‌وه و له كاتى خه‌وتن و پشوودان ستيان نه‌به‌ستن.
سايتى رووسياليه‌وم باسى له‌وه‌شكردووه كه له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كانى (جان دينى رويون) كه له سه‌ر (300) ئافره‌ت له ته‌مه‌نى (18 – 35ساڵ) ئه‌نجامى داوون ده‌ريخستووه، ستيان زيانى هه‌يه و پارێزگارى له شێوه‌ى مه‌مك ناكات.
رويون، ده‌ڵێت: "ستيان رێگره له تواناى مه‌مك بۆ گه‌شه‌پێكردنى ئه‌و ماسوولكانه‌ى كه ده‌بنه هۆى پارێزگارى له شێوه‌ى سرووشتى خۆى".