كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، بەھۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر كەشوھەوای كوردستان، لە ھەندێك ناوچە بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و بەھۆی گەواڵەوە ھەورەوە لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی رۆژی ھەینی، كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان نیمچە ھەوربێت و لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم.