موحسين ره‌زائى: سعووديه ده‌يه‌وێت رۆڵى سه‌دام بگێڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتى كۆڕى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، موحسين ره‌زائى رايگه‌ياند، سعووديه له ئێستادا هه‌مان رۆڵى سه‌دام حوسێن ده‌گێڕێت.
پێشتر به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايانگه‌ياندبوو، ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ عه‌ره‌بستان ساغكردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و فرۆشتنيه‌تى به سعووديه، به بيانووى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران و ترساندنيان به كۆمارى ئيسلامى.
جياواز له‌و لێدوانانه، ئه‌مڕۆ موحسن ره‌زائى رايگه‌ياند، سعووديه ده‌يه‌وێت رۆڵى سه‌دام حوسێن بگێڕێت.
ره‌زائى داواشى له به‌رپرسانى ئێران كرد، درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ له نێوان سعووديه و ئه‌مريكا له دژى ئێران به جێى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ببينن و به هه‌ندى وه‌ربگرن.
ره‌زائى سعووديه‌شى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پاڵى به سه‌دام حوسێنه‌وه ناوه بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌شت ساڵ شه‌ڕى ئێران بكات و دواتر ده‌ستى له روودانى شۆڕشه عه‌ره‌بييه‌كاندا هه‌بووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا سه‌رقاڵى درووستكردنى هێزێكى نوێن له دژى ئێران.
موحسين ره‌زائى ئه‌وه‌شى وتوه: ئيدى سه‌رده‌مى سه‌دام به‌سه‌ر چووه و ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا هه‌يه جياوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى سه‌دام حوسێن له ده‌سه‌ڵاتدا بوو.