مه‌لا به‌ختيار: عێراق رووبه‌ڕووى مه‌ترسى جياواز بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا، نورى كامل ماليكى و مه‌لا به‌ختيار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ورده‌كارى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوانيان خسته‌ڕوو.
مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياند، به گشتى باسى مه‌ترسييه‌كانى ناوچه‌كه‌مان كرد كه بۆ سه‌ر عێراق په‌يدا بوون و ئه‌م مه‌ترسيانه جياوازن له مه‌ترسييه‌كانى جاران.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته په‌له بكه‌ين عێراق ئاماده بكه‌ين بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و ئه‌مجاره خه‌ڵك ده‌نگى نه‌داوه و ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا زيانێكى زۆرمان به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شى گوت: هيوادارم له كوردستان لايه‌نه‌كان بتوانين هه‌ڵسه‌نگاندێكى راشكاوانه بكه‌ين.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه نورى ماليكى رايگه‌ياند، عێراق پێويستى به حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار هه‌يه و نابێت رێگه به حكومه‌تى تائيفى بدرێت و گرنگه هه‌مووان په‌له بكه‌ين بۆ هێنانه ئاراى حكومه‌تێكى نيشتيمانى ئه‌وتۆ كه جێى ئومێدى هه‌مووان بێت.