دانیشتووانی مووسڵ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی گۆشتی پشیله
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا، كه رۆژی شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی برسێتی به‌ر به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای مووسڵ كه‌وتووه و دانیشتووانه‌كه‌ی له برسێتی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر خواردنی گۆشتی پشیله.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی برسێتی رووی تێكردوون، هێشتا ئازادنه‌كراون و له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماون و خێزانێكیش به ته‌واوی ئه‌ندامانییه‌وه، له رێگه‌ی رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆ، توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی پۆلیسی فیدرالی عێراقدان.
راپۆرتی ئه‌و روانگه‌یه ئاماژه به خێزانێكی چوار كه‌سی ده‌كات، كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی مه‌ككاویین و هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه.
ئه‌و خێزانه‌ی 4 كه‌سییه، توانیویانه‌ی له رێگه‌ی رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆ، خۆیان رزگاربكه‌ن، به‌لسه‌م، منداڵێكی بچووكی ئه‌و خێزانه‌یه، ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی هیچ شتێك نه‌ما بیخۆین، باوكم ته‌ڵه‌یه‌كی درووستكرد بۆ راوكردنی باڵنده بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆین، به‌ڵام دواتر ئه‌ویش نه‌ما".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دانیشتووانی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن، تۆڕێكی گه‌وره‌ی راوكردنی پشیله‌یان درووستكردبوو و گۆشتی پشیله‌یان ده‌فرۆشت، به‌ڵام تامی گۆشتی باڵنده‌كان له هیچ پشیله‌كان خۆشتربوو".
روانگه‌ی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌و خێزانانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كه‌سه‌وه نه‌ماوه و داعش‌یش رێگه به بردنی خۆراك نادات بۆ ئه‌و ناوچانه، جگه له سه‌ربازه‌كانی خۆی.
منداڵێكی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه مووسڵییه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كاتێك باران باریوه، گژوگیا شین بووه و خواردوویانه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی نه‌مانی بارانه‌وه ئه‌و گژوگیایه‌ش نه‌ماوه بیخۆن.
ئه‌و كچه، به‌هۆی سه‌لامه‌تی گیانی خزمه‌كانی، كه هێشتا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا ماون، ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "برسێتی ئێمه كوشت، پاره‌كانمان ته‌واو بوون، ناچاربووین گۆشتی پشیله بخۆین، چونكه هیچ شتێكی دیكه‌مان شك نه‌ده‌برد، ته‌نانه‌ت ئه‌و بازاڕانه‌ی له ئێمه‌ش نزیكبوون، هیچ شتێكیان تێدا نه‌ما".