باشووری کوردستان سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا نه‌ورۆز له‌ گه‌لى كورد پيرۆز ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا نه‌ورۆز له‌ گه‌لى كورد پيرۆز ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆ

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆ پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ كورد و فارس و نه‌ته‌وه‌كانى ئاسياى ناوه‌ڕاست و ئيسماعيلييه‌كانى كه‌نه‌دا كرد.

جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا له‌ پيرۆزباينامه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: به‌ ناوى حكومه‌تى كه‌نه‌دا و خۆم و سۆفياى هاوسه‌رم ساڵى نوێى پڕ له‌ خۆشى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌خوازم، كه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ كه‌نه‌دا و سه‌رتاسه‌رى جيهان ده‌گێڕن.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا يادى 150 ساڵه‌ى كۆنفيدراسيۆنى كه‌نه‌دا ده‌كه‌ينه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو كه‌نه‌دييه‌كان ده‌كه‌م رێز له‌ كلتوور و نه‌ريت و بيروباوه‌ڕى جياواز له‌ كه‌نه‌دا بگرن، كه‌ بووه‌ته‌ شوێنێكى هه‌مه‌گير بۆ هه‌موو لايه‌ك.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى پيرۆزباينامه‌كه‌يدا هاتووه‌: به‌م بۆنه‌يه‌وه‌، پێويسته‌ رێز له‌ به‌شدارى فارس و نه‌ته‌وه‌كانى ناوه‌ندى ئاسيا و كورد و ئيسماعيلييه‌كانى كه‌نه‌دا بگرين.

له‌ كۆتايى پيرۆزباينامه‌كه‌شدا نووسيويه‌تى: هه‌ر رۆژێكتان نه‌ورۆز بێت و نه‌ورۆزتان پيرۆز بێت.