ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران: رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆنا ده‌بینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان به لایه‌نی كه‌م له داهاتوودا رووبه‌ڕووی دوو شه‌پۆلی دیكه‌ی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ره‌زا شانه ساز، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی چاودێری به‌رهه‌مه‌كانی داوده‌رمان و خۆراك له ئێران، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "گومانی تێدا نییه، ئێران رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆنا ده‌بێته‌وه".
ئه‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "ئیسنا" شانه ساز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له پایزی داهاتوو زۆر نیگه‌رانه، به تایبه‌ت له 22 سێپته‌مبه‌ره‌وه تا ده‌گاته 20ی دیسه‌مبه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژ ژمێری ئێرانی، چونكه له‌و رۆژانه‌دا شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵده‌دات".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی حكومه‌تی ئێران گرتوویه‌ته به‌ر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون له 20ی مانگی رابردووه‌وه تا 20ی مانگی حوزه‌یران به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێران به یه‌كێك له وڵاتانی هه‌ره زیانپێگه‌یشتووانی كۆرۆنا له جیهان داده‌نرێت، به‌ڵام داتاكانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌و وڵاته ئاماژه به دابه‌زینێكی به‌رچاو له رێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و په‌تایه ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه ئاستی تووشبوونی رۆژانه بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌زار حاڵه‌ت دابه‌زیوه.
له 11ی مانگی رابردووه‌وه حكومه‌تی ئێران ده‌ستی به چه‌ند هه‌نگاوێكی پله‌دار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد، ئه‌ویش له رێگه‌ی توندكردنی رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردن و دانانی كۆت و به‌ند له‌سه‌ر گواستنه‌وه و داخستنی چالاكی ئابووری.
ئێستاش ئێران له ریزبه‌ندی نۆیه‌می وڵاتانی جیهاندایه، له رووی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، كه تا ئێستا 96 هه‌زار و 448 حاڵه‌ت به فه‌رمی راگه‌یه‌ندروان، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 هه‌زار و 156 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B