یەکەمین دیداری تۆڕی پاراستنی نیشتمان بەڕێوەدەچێت
K24- هەولێر:
بە سپۆنسەری کوردستان24، سبەی پێنجشەممە، دیداری تۆڕی پاراستنی نیشتمان بەڕێوەدەچێت کە ئامانج لێی بنیادنانی تاکی وشیار و کۆمەڵگەیەکی تەندروستە.
لە دیدارەکە، هەر یەک لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و موحسین دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و شێخ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف، لە ژێر چەندین ناو و بابەتی جیا، سەرنج و لێدوانی خۆیان دەخەنەڕوو.
هەروەها هەریەک لە ئاری رەفیق، کۆمەڵناس و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و تاڤگە محەمەد، بەرپرسی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەتی داد و تهحسین وسوو، نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران، چەند بابەتێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداریی باس دەکەن.
ههریهك له ئامادەبووان بەشێوەی ئۆنڵاین، دیدی خۆیان لەسەر بابەتە پەیوەندارەکان بە تاکی کورد و تەندروستی کۆمەڵگەی ئێستای کوردستان باس دەکەن.