نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی لە سێ مانگی رابردوو تۆمار کرد
K24 – ههولێر:
لە مامەڵەی گرێبەستە داهاتووەکانی، زێڕ بە رێژەی 0.27% بۆ 1518 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە و لە گرێبەستە خێراکانیشدا بە بەهای 11 دۆلار بۆ 1511 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
لە هەواڵێکی ئاژانسی بلوومبێرگدا هاتووە، ئەو کانزا زەردە توانیویەتی باشترین ئاستی لەمساڵدا بەهۆی دڵەڕاوکێ جیۆسیاسییەکان و جەنگی بازرگانی تۆماربکات، بەوەی پەناگەیەکی ئارامە بۆ وەبەرهێنەران و بە زێڕ پارێزگاری لە سامانەکانیان دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوو، نرخی زێڕ بەهۆی هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین دابەزینی تۆمار کردبوو.
H.J