سوپای توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
سوپای توركیا و گروپه چه‌كدارییه هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن، گروپێكی چه‌كداریش كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرێت، دووپاتیكرده‌وه، "به‌م نزیكانه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن".
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه، "گروپی "فیرقه‌ی حه‌مزه"ی چه‌كداری سه‌ر به توركیا ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به مه‌شقی چه‌كداری كراوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "فیرقه‌ی حه‌مزه" یه‌كێك له دیارترین گروپه‌كانی "سوپای سووریای ئازاد"ـه و به‌م دواییانه چه‌ندین جار توركیا ئاماژه‌ی به به‌شداریپێكردنی ئه‌و گروپه له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات داوه".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و گروپه‌ی ئۆپۆزسیۆن له 6 هه‌زار و 500 چه‌كدار پێكهاتووه و له ساڵی 2015 به‌ناوی دژایه‌تیكردنی داعش دامه‌زراوه و له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و هێرشی سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا زۆرترین رۆڵی بینیوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، توركیا به‌رده‌وام سووربوونی خۆی له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" دووپات ده‌كاته‌وه.
H.B