عەبادی لە دەرگای توركیاش دەدات

ئێران رێگە نادات عەبادی سەردانی تاران بكات

K24 - ھەولێر

بڕیارە سبەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق سەردانی توركیا دەكات.

میدیای فەرمی توركیا ئاشكرای كرد، سبەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق سەردانی توركیا دەكات و چەند دیدارێك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات، ھەروەھا پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەكرێت.

ئەو سەردانەی عەبادی لە كاتێكدایە، ئەمریكا گەمارۆی بەسەر ھەریەك لە ئێران و توركیادا سەپاندووە و داوای لە ھەموو ھاوپەیمانەكانیشی كردووە، مامەڵە لەگەڵ ئێران نەكەن، بەھۆی پابەندبوونی عێراقیش بەو داوایەی ئەمریكا، دوێنێ ئێران سەردانی عەبادی بۆ تاران ھەڵوەشاندەوە، كە بڕیاربوو دوای گەشتەكەی بۆ توركیا بچێتە ئەو وڵاتەش.

ھ.م