ته‌نیا بۆ پیاوان.. چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ رێگریكردن له منداڵبوون له ژه‌هری فیل درووست ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی توێژه‌رانی زانكۆی مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكی، كار له‌سه‌ر درووستكردنی ده‌رمانێكی نوێ بۆ رێگریكردن له منداڵبوون له پیاوان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پێكهاته‌یه‌كی رووه‌كی ژه‌هراوی، كه خه‌ڵكی ئه‌فریقیا بۆ راوكردنی فیله‌كان له سه‌ری تیر و رمه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن و ناویان ناوه "ژه‌هری فیل".
له‌ڕووی زانستیشه‌وه ئه‌و گیراوه‌یه به ئۆوباین "ouabain" ناسراوه و، دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مادده‌یه به چه‌ندین قۆناغێكی كارلێكی كیمیاییدا، توێژه‌ران ئه‌و ده‌رمانه‌یان له‌سه‌ر مشك تاقیكردۆته‌وه و، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و مادده‌یه توانای نه‌هێشتنی چالاكی پیتاندنی له ره‌گه‌زی نێرینه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانه توانای سپێرمه‌كان بۆ جووڵه‌كردن په‌ك ده‌خات و توخمه خانه‌كانی نێرینه ناتوانن هێلكه‌ی مێیینه بپیتێنن.
تیمی تویژه‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه ناجێگرن و ده‌گۆڕێن و ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه پێگه‌یشتووه‌كان درووست ده‌كات.
پێكهاته‌كانی گیراوه‌ی "ouabain" له دوو جۆر رووه‌كی ئه‌فریقیدا هه‌یه، ئه‌وانیش رووه‌كی سه‌بیره و رووه‌كی دارینی ناسراو به "ستروفانتوس" ی سه‌ر به خێزانی رووه‌كه "ده‌فلییه‌كان"ـه.
ئه‌و گیراوه ژه‌هراوییه له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی پۆشمن له كینیا بۆ ژه‌هراویكردنی سه‌ری تیر و رمه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت، كه ته‌نیا به لێدانێك توانای راوكردنی فیلێكی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی تویژینه‌وه‌كانی پێشوو، گیراوه‌ی "ouabain" توانای پیاو بۆ پیتاندن ناهێڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تا به‌رله ماوه‌یه‌ك نه‌توانراوه ئه‌و ده‌رمانه به باشترین ده‌رمانی رێگریكردن له منداڵبوون له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بناسرێت، چونكه گیراوه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و زیان به ماسولكه‌كانی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام ئه‌و تیمه‌ی توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێگه‌ی ده‌رهێنانی مادده كیمیایی و بكوژه‌كانی ناو ئه‌و گیراوه‌یه، هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كییان ده‌ست بكه‌وێت، كه پیاوان بتوانن بۆ رێگریكردن له منداڵبوون به‌بێ مه‌ترسی به‌كاری بهێنن.
رووه‌كی "ده‌فلییه" "جۆره روه‌كێكی تاڵه به‌ڵام زۆربه‌ی جۆره‌كانی گوڵداره و دیمه‌نێكی سه‌وز و جوانی هه‌یه، هه‌ندێ جۆری ئه‌و رووه‌كه به خۆڕسكی له كوردستانیش هه‌یه، به‌ڵام به‌م دوواییانه و له‌ناو پارك و گوڵخانه‌كان بۆ زینه ده‌ڕوێندرێن". ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و رووه‌كانه‌ن: