ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای هیندی كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
شاشی كابوور، ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای هیندی، له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا، به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
شاشی كابوور، له ده‌یان فیلمی هیندی رۆڵی گێڕاوه و نموونه‌ی كاره سه‌ركه‌تووه‌كانیشی فیلمه‌كانی "دیوار" و "كابهی كابهی"یه و یه‌كێكه له ئه‌ندامانی خێزانی كابوور، كه له پیشه‌سازی فیلم‌دا باڵاده‌ستن له هیندستان.
ئه‌و ئه‌ستێره‌ی فیلمی هیندی، كه زیاتر له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو فیلمه‌كانی باو بوون، چه‌ندین خه‌ڵاتی تایبه‌ت به فیلم له وڵاته‌كه‌ی به ده‌ستهێناوه، وێڕای به‌شداریكردن له فیلمی هیندی، رۆڵی له چه‌ند فیلمێكی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكیشدا بینیوه.
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی بۆلیوود، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌میتاب باجان له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌كو دوو برا له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵیان گێڕاوه.
شاشی كابوور، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌شییه‌وه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان