چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران

لە بازگە نەوەستاون و هەڵاتوون

K24 – هه‌ولێر:

هێزەكانی پۆلیس چوار تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: "هێزەكانی پۆلیس لە ناحیەی عەربەت چوار تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە لەلایەن چەند بنكەیەكی پۆلیسەوە بەچەند ماددەیەك داواكراو بوون".

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پۆلیس، ئەو تۆمەتبارانە لە بازگەی عەربەت نەوەستاون و هەڵاتوون و دواتر دەستگیر کراون، هەروەها چەندین هاووڵاتی سکاڵایان لە بنکە جیاوازەکانی سلێمانی لەسەریان تۆمار کردووە.

دەقی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا چوار تۆمەتبار لە بازگەیەكی پشكنینی ناحیەی عەربەت دەدەن و هەڵدێن هێزەكانی پۆلیسی ئەو سنورە دوای تۆمەتباران دەكەون و دەستگیریان دەكەن و دەستیش دەگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەكدا كە بە تۆمەتباران بووە ، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەركەوت كە تۆمەتباران چەندین فەرمانی گرتنیان هەیە لەلایەن چەند بنكەیەكی هێزەكانی پۆلیسەوە .

لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :

(ب ، س ، ع ) ،(ف ، ح ، ح ) ،(ش ، ع ، ف ) ،(ر ، ك ، غ ) .بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی : 456 ، 457 ،459 و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون كە لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (عەربەت ، سەچنار ، شارباژێڕ ، سیتەك ، ئیبراهیم ئەحمەد ، تاسڵوجە ،حەسار ، بازیان ) فەرمانی گرتنیان هەبووە .

H.J