6 تووشبووی نوێ كۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 6 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه کە هەموویان یەک خێزانن (دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن) دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
به‌و جۆره‌ش تا ئێستا 309 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 119یان چاكبوونه‌ته‌وه، 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئ. م