رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێكسۆن مۆبیل دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه واژوو كردنی رێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی و عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، واژووكردنی رێككه‌وتنه نهوتییهكەی نێوان عێراق و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە بەھاكەی دەگاتە 53 ملیار دۆلار بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، غه‌زبان هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كێشانه‌وه‌ی بەشێك لە كارمه‌نده‌كانی ئیكسۆن مۆبیل له كێڵگەی (قرنە یەك) لە رۆژئاوای لە بەسڕەى باشوورى عێراق.
سامر غه‌زبان راشیگه‌یاند، ئەگەر ئێكسۆن مۆبیل كارمەندەكانی خۆی لە كێڵگەی قرنە یەك لە رۆژئاوای بەسڕە نەكشاندبايەوە، رێككەوتنەكە بە سەركەوتوويی واژۆ ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی زیاتری ره‌وشی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، كۆمپانیا ئیكسۆن مۆبیل، كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی قرنهی به‌سره‌ی باشووری عێراق كشاندووه‌ته‌وه.
ئ. م