به‌هۆی نامه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بووكه‌كه‌ی تره‌مپ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی نیویۆرك رایگه‌یاند، ڤانیسا، هاوسه‌ری كوڕه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی نه‌ناسراو، كه هاڕڕاوه‌یه‌كی سپی تێدا بووه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی پۆلیس، به‌هۆی ئه‌و هاڕڕاوه سپییه ته‌ندرووستی ڤانێسا تێكچووه و بۆیه به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
له ساڵی 2001ه‌وه پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له كردنه‌وه‌ی نامه‌ی نه‌ناسراو ده‌دات، به‌تایبه‌تیش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هاڕڕاوه‌ی "ئه‌نتراكس" له رێگه‌ی ناردنی پۆسته و نامه‌ی كاغه‌زییه‌وه, كه مادده‌یه‌كی كوشنده‌یه.
له دوای ساڵی 2001ه‌وه له رێگه‌ی ناردنی ئه‌و نامانه‌ی كه هاڕڕاوه‌ی ئه‌نتراكسی پێوه‌بووه، نزیكه‌ی 5 كه‌س له كه‌سایه‌تی سیاسی و یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، گیانییان له‌ده‌ستداوه.