شەڕڤانان 80% شارۆچكەی سوسێیان رزگاركرد
K24 - ھەولێر
ھێرشی شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بۆسەر چەكدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات بەردەوامە و بەگوێرەی دوایین زانیاری 80% شارۆچكەی سوسێیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.
ئاژانسی ھەواڵی ھاواری نزیك لە ھەسەدە رایگەیاند، لە پێشڕەوییەكانی شەڕڤانان بۆ رزگاركردنی سەرجەم ناوچەكانی سووریا لە دەستی داعش، ئەمڕۆ شەڕڤانان توانیویانە 80% شارۆچكەی سوسێ رزگاربكەن.
ئەو ئاژانسە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی راشیگەیاندووە، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و چەكدارانی داعش لە ئارادایە و شەڕڤانان لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی تەواوی شارۆچكەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبوو، شەڕڤانانیان توانیویانە له ههردوو میحوهری باگۆو ههجین 63 خاڵ لهدهستی چهكدارانی داعش دهربهێنن و 14 چهكداری داعشيان لهناوچهكه كوشتووه.
ھ.م