داعش گه‌وره ئه‌میرێكی خۆی له سێداره ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، رێكخراوی داعش، گه‌وره ئه‌میرێكی خۆی، كه عێراقییه، له سێداره دا.
روانگه‌ی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌وره ئه‌میره‌ی داعش، داوای له هاووڵاتییانی سڤیل و جووتیاران كردووه، كه له دوایین پێگه‌ی رێكخراوه‌كه، له باغۆز ماون، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریا‌ن دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستا ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعش كه بیانین و له‌و شوێنه ماون، ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كه ده‌ربچن، به‌ڵام وڵاته‌كانی خۆیان وه‌ریان ناگرنه‌وه، هه‌ندێكیش ره‌تیان كردۆته‌وه خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
هاوكات رێكخراوه‌كه رێگریی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كات له ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنێت.
ئێستا چه‌كدارانی داعش، له رووبه‌رێكی چه‌ند سه‌د مه‌تری، له ناوچه‌ی باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق، له‌لایه‌ن هه‌ده‌سه‌وه گه‌مارۆ دراون، كه دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یه و كرده‌ی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده‌ش به پشتیوانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژیان به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م