"تره‌مپ كه‌وتووه‌ته داوی هه‌واڵگریی سۆڤییه‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "نیویۆرك"ـی ئه‌مه‌ریكی گه‌رده‌لوولێك گومانی له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درووستكردووه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤییه‌تی جاران "كه‌ی جی بی" له ساڵی 1987 كاتێك تره‌مپ سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی راوی كردبێت".
ئه‌و گۆڤاره ناسراوه ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "تره‌مپ له ساڵی 1987ـه‌وه خواستی سیاسی له‌لای چه‌كه‌ره‌ی كردووه، ئه‌وكاته‌یشی چووه‌ته مۆسكۆ ویستوویه‌تی هۆتێلێك له پایته‌ختی سۆڤییه‌ت درووست بكات".
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به دیداری نێوان سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و یۆری دوبینین، باڵیۆزی سۆڤییه‌ت له واشنتن كردووه كه به كه‌سێكی لێزان و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ ناسرابوو، ئه‌و دیداره‌یش دوو ساڵ پێش یه‌كه‌م سه‌ردانی تره‌مپ بووه بۆ مۆسكۆ".
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت "تره‌مپ كاتێك له مۆسكۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خواستی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه هیچ كاتێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌یبووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "پێده‌چێت كرملین ئامانجێكی له رێگه‌ی تره‌مپه‌وه هه‌بوو بێت پاش سه‌ردانه‌كانی ساڵی 1987 و 2013. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، بڕیاره‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی باج كه په‌یوه‌سته به‌كاره‌كانی، له‌وانه‌یه هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به رێگای جیاواز و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هاوكاریی رووسیا بكات".
هه‌ر چه‌نده به‌رده‌وام كۆشكی سپی و كرملین ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رووسیا ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا كردبێت كه تره‌مپ لێیه‌وه بووه سه‌رۆك، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تره‌مپ و مۆسكۆ هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.