جیمس كۆمی داواكارییه تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا، داوای له "جیمس كۆمی" به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ر كار لادراوی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) كردووه، به ئاشكرا شایه‌تی بدات و ده‌رباره‌ی ده‌ستوه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كاره‌كه‌ی و داواكاریی بۆ كۆتاییهێنان به لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به مایكڵ فلیین و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا، روونكردنه‌وه بدات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز"ـی بریتانی، بڕیاره ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، كۆمی له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا "كاپیتال هێل" له واشنتۆن به ئاماده‌بوونی میدیاكان، به ئاشكرا شایه‌تی خۆی بدات.
ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه ئیتر لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، له ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌رده‌چێت.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ش پاش چه‌ند كاتژمێرێك له دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌رێكی تایبه‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی بڵاوبووه‌نه‌وه، تا لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی رووسیا و كه‌سه نزیكه‌كانی تره‌مپ له میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 دا بكات.