ڤيان ده‌خيل: پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتييه‌ و مافى كه‌سى پێوه‌ نييه‌

زۆر قوربانيداوه‌ به‌ مافه‌كانى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى ديكه‌

K24 – هه‌ولێر:

ڤيان ده‌خيل، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق تايبه‌ته‌ به‌ پارتى ديموكراتى كوردستان.

ڤيان ده‌خيل له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا گوتيشى: پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ رابردوودا زۆر قوربانيداوه‌ به‌ مافه‌كانى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى ديكه‌، له‌ پێناو يه‌كڕيزى كورددا.

هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مجاره‌يان، پۆستى سه‌رۆك كۆمار مافى تايبه‌تى پارتييه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، سه‌رۆك بارزانى ده‌توانێت له‌ چه‌ند چركه‌يه‌كدا ئه‌و پرسه‌ يه‌كلا بكاته‌وه‌ و كانديدى كورد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ ديار بكات.

ئ.ر