يه‌ڵدرم: فڕۆكه‌كانمان بۆمبابارانى عفرين ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانيمان و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بۆمبابارانكردنى عفرين و ئامانجيان له‌ناوبردنى "سته‌مى" په‌يه‌ده‌يه.
كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى هێڵى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سووريايان به‌زاند و بۆمبابارانى شارى عفرينيان كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى و دها بڵاويانكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به ئاسمانى عفريندا سووڕاونه‌ته‌وه و چه‌ند خاڵێكيان كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا نه‌زانراوه.