پارێزگاری كه‌ركووك: ده‌یان ساڵه كورد و توركمان به یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌وان شه‌ریكی ئێمه‌ن
K24 - كه‌ركووك:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێگه‌ناده‌ین كه‌س هێرش بكاته سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به گشتی، توركمانیش به‌تایبه‌ت.
پارێزگاری كه‌ركووك دووپاتی كرده‌وه، ئارامی و سه‌قامگیری شار یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم، نه‌ك هه‌ر به قسه به‌ڵكو به ره‌وشتیش.
داواشی له خه‌ڵكی كه‌ركووك كرد، دوای سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم، هێمنی شاره‌كه بپارێزن و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی دڵخۆشی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ته‌قه‌كردن.
دووپاتیشی كرده‌وه، كورد و توركمان په‌یوه‌ندییان باش بووه و ده‌یان ساڵه له‌و شاره به یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌وان شه‌ریكی ئێمه‌ن.
گوتیشی: "دوای ته‌واوبوونی ریفراندۆم و ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی دژیشی قسه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین و ده‌رگامان كراوه‌یه".