كۆمیسیۆن 53 بنكه‌ی بایۆمه‌تری له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژدانه‌كان له عێراق، 53 بنكه‌ی بایۆمه‌تی له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردن و تۆماركردنی سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری به رووی هاووڵاتییاندا كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی پێشتر خۆیان تۆمارنه‌كردووه و ئێستا خۆیان ناوی تۆمار ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده، وه‌كو پێشوو نابێت، له هه‌ڵبژاردنی ئاینده جگه له كارتی ئه‌لیكترۆنی كه وێنه‌ی كۆمپیوته‌ری و په‌نجه‌مۆری له‌سه‌ره، به هیچ كارتێكی دیكه ده‌نگ نادرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بنكه‌كانی بایۆمه‌تری هه‌ر بنكه‌كانی پێشوون و هاووڵاتییان پێیان ئاشنان، بۆیه پێویسته سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، به‌شێك له كارمه‌ندان له مه‌شقدان و ده‌وامیشیان له بنكه‌كانی بایۆمه‌تری، له 8ی به‌یانی تاكو 4ی ئێواره ده‌بێت.
ئ. م