ئەمریكا 12 بنكەی سەربازی لە عێراقدا هه‌یه‌

گه‌وره‌ترینیان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكرد، 12 بنكەی سەربازی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، گەورەترینیان بنكەی بەلەدە لە پارێزگای سەڵاحەدین.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، جگە لە بنكەی سەربازی بەلەد، سوپای ئەمریكا لە بنكە سەربازییەكانی عەین ئەسەد، حمێرە و عەكاز لە ئەنبار و دوو بنكە لەبه‌غدا و لە گەیارەی باشووری موسڵ و 4 بنكەشییان لە كوردستان ھەیە.

ئەركی ئەو ھێزانەی ئەمریكاش خۆی لە مشق و راھێنان بە ھێزەكانی عێراق و پێدانی زانیاری ھەواڵگری و راھێنانی فڕۆكەوانە عێراقییەكان لەسەر فرۆكەی ئێف 16 دەبینێتەوە.